بەکارهێنانەکانی پایثۆن بۆ گۆڕانکاری لە سترینگدا{تێکست}
بەشی یەکەم
کۆنکاتینەیشن {لکاندنی تێکست}
ئەم پرۆسەیە بەکاردێت بۆ لکاندنی داتای چەند
سترینگێک، واتا لکاندنی چەند تێکستێک بەیەکەوە.
چۆنیەتی کارپێکردنی:
سەرەتا سترینگەکان(تێکست) وەک داتا لە
ڤاریەبل (گۆڕاو) دا داخل بکە پاشان ئۆپێرەیتەری (+) بەکار بهێنە بۆ لکاندنیان.
لە یەکەم هەنگاودا دوو ڤاریەبل ناسێنراون، وە
لە دووەمدا بە دوو شێواز پرنت کراون، هێمای + بەکارهاتووە بۆ لکاندنی داتای ناو
ڤاریەبلەکان. ئەم پرۆسەیە گرنگی تایبەتی خۆی دەبێت لەکاتی دروستکردنی بەرنامەیەک
کە کار لەسەر تێکست بکات.
کۆنکاتینەیشن ی لێکداری
لێرەدا دەتوانین یەکێک لە ڤاریەبلەکان
چەندجارێک بەدوای یەکدا داتاکانی دوبارە بکەینەوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی
ئۆپێرەیتەری *
نموونە:
بەشی دووەم:
بەراورد کردنی دوو تێکست:
ئەمەیان لە ڕێگەی بەکارهێنانی ==
ئۆپێرەیتەرەوە.
ئەم بەراوردکارییە لە کۆدی مەرجداردا
تایبەتمەندی زۆری هەیە و گرنگە بۆ ڕێکخستنی لووپ و رستە مەرجییەکانی بەرنامە، کە
لە داهاتوودا بە وردتر باسی دەکەین. ئەنجامی ئەم پرۆسەیە بەم جۆرە بەشێوەی بوولیان
دەبێت، بۆیە دەتوانین بە مەرج دانان ئەنجامەکە لەگەل دەستپێکی کۆدی داهاتوو
ڕێکبخەین.